مەسرور بارزانی بڕیاری لێخۆشبوونی پێشینەیەكی لەسەر توێژێك دەركرد



 

بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی هەرێم خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە دەبەخشرێن و بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەش وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاسپاردووە.

ئەمڕۆ هەینی (2ـی شوباتی 2024) ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان.

ڕاشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش- دایە.

ئاشكراشی كردووە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراوە، کە کاری پێویست ئەنجام بدات بە پاکتاوکردنی ئەم قەرزانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە.

 

بەریتانیا ڤیزای ئەلیكترۆنی بە هاووڵاتیانی وڵاتێك دەدات
پێت بەریتانیا ڤیزای ئەلیكترۆنی بە هاووڵاتیانی وڵاتێك دەدات
٢ی شوبات، ڕۆژی جیهانی زەوی شێدارە
دوات ٢ی شوبات، ڕۆژی جیهانی زەوی شێدارە
پەیوەندیدار