لە 28 شاری باکووری کوردستان و تورکیا هۆشداری لافاو دەدرێت



پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین باکووری کوردستان و تورکیا بگرێتەوە و کەشناسیش لە 28 شار هۆشداری لافاو دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لێزمەباران لە سەرتاسەری تورکیا دەبارێت و 28 شاری باکووری کوردستان و تورکیاشی بە ڕەنگی زەرد پۆلێنکردووە کە بە هۆی لێزمەبارانەکەوە مەترسی لافاویان لەسەرە.

ڕوونیشیکردەوە کە تاوەبارانی بەهێز و پچڕپچڕ زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

دیلۆک، مەڕەش، ڕحا، سێواس و کیلیس لە نێو ئەو شارانەی باکووری کوردستاندان کە پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە بیانگرێتەوە و لە نێو شارەکانی تورکیاشدا ئەنقەرەی پایتەخت و ئەدەنە، بۆلو و کۆنیا هەن.

سەدر لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا “شوێنێکی ستراتیژی” چۆڵکرد
پێشت سەدر لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا “شوێنێکی ستراتیژی” چۆڵکرد
کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم لەبارەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدات
دواتر کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم لەبارەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار