یونس مەحمود لەسەر دەركردنی عێراق لە یاری جامی ئاسیا هاتەدەنگ



یونس مەحمود، یاریزانی پێشووی تۆپی پێی عێراق، كە ئێستا جێگری دووەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقە ڕایدەگەیەنێت، دەبێت یەكێتی تۆپی پێی ئاسيا دان بنێت بە هەڵەی ناوبژیوانەكەدا و دەشڵێت: “دەبێت ئەو ناوبژیوانە دووربخرێتەوە و داوای لێبوردن لە گەلی عێراق بكات”.

ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو لە یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و ئەردەن لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیا، ناوبژیوان یاریزانێكی عێراقی كردە دەرەوەی یاری و لە خوولەكی زیادكراودا بە ئەنجامی 3 بە 2 هەڵبژاردەی ئەردەن یارییەكەی بردەوە و عێراق ماڵئاوایی لە جامی ئاسیا كرد لەكاتێكدا لە سەرەتای یاریی و كۆمەڵەكانەوە بە ئەنجامی باشەوە سەركەوت و ئەو بڕیارەی ناوبژیوانیش ناڕەزایی جەماوەر و یاریزانان و شارەزایانی بواری تۆپی پێی لێكەوتەوە.

یونس مەحمود لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەیاننامەیكەی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا هەڵەیە و داننانە بە هەڵەی ناوبژیوانەكەدا، چونكە موجامەلە هەیە، بەڵام نەك لەسەر حسابی عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، دەبێت ئەو ناوبژیوانە لە پاڵەوانێتییەكە دووربخرێتەوە و داوای لێبوردن لە گەلی عێراق بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە لەسەر یەكێتی تۆپی پێی ئاسای دان بنێت بە هەڵەی ناوبژیوانەكە (عەلی ڕەزا) چونكە بووە هۆی تێكشكاندنی گەلی عێراق بەتەواوی و بەخراپی شكایەوە بەسەر هەڵبژاردەكەماندا.

یونس مەحمود وتویەتی، “دەبێت ئەو مافە بۆ عێراق بگەڕێنرێتەوە، چونكە جیهان هەمووی دان دەنێت بە هەڵەی ناوبژیوانەكەدا، كەچی یەكێتی ئاسیا بیانووی بۆ دەهێنێتەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، داوا دەكەین پەیكەری لیژنەی دادوەران و ناوبژیوانان لە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا دەستكاری بكرێت.

كاتی قەدەغەكردنی ڕاوە ماسی دیاری كرا
پێشت كاتی قەدەغەكردنی ڕاوە ماسی دیاری كرا
ئیلۆن ماسك خاوەنی 184 ملیار دۆلارە… لەكوێ‌ ئەو پارەیە دادەنێت؟
دواتر ئیلۆن ماسك خاوەنی 184 ملیار دۆلارە… لەكوێ‌ ئەو پارەیە دادەنێت؟
ەیوەندیدار