ئیلۆن ماسك خاوەنی 184 ملیار دۆلارە… لەكوێ‌ ئەو پارەیە دادەنێت؟



دەستگرتنی ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریکی، “ئیلۆن ماسک” لەسەر نازناوی “دەوڵەمەندترین کەسی جیهان” بە “لاواز” دادەنرێت، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) بڵاویکردووەتەوە، کە پێداچوونەوەی بە سەروەت و سامانی سەرۆکی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا کردووە .

ماسک لە ساڵی ٢٠٢١ بووە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دوای ئەوەی جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆنی لەکارخست، بەڵام بڕیارەکەی دادوەرێکی ویلایەتی دێلاوێر کە ڕۆژی سێ شەممە دراوە “بە ملیارەها دۆلار کاریگەری لەسەر سامانی ماسک هەیە”، بەپێی ماڵپەڕی گۆڤاری (فۆربیس).

ماسک دەستبەرداری نازناوی “دەوڵەمەندترین کەسی جیهان” بوو بۆ بێرنارد ئارنۆ، سەرۆکی گروپی کاڵای لوکس ڤیتۆن، دوای ئەوەی دادوەرێکی ویلایەتی دێلاوێر پاکێجێکی گەورەی پشکەکانی لە کۆمپانیای تێسلا پووچەڵکردەوە، کە “بژاردەی پشکی کارمەندان” بوون و لەسەر بنەمای ئەدای کارکردن (ESO) بە ئاشکرا بەخشرایە ماسک لە ساڵی 2018دا.

دادگا بڕیاریدا ئەو بژاردانەی کە ماسک وەریگرتوون، کە بەهایان ٥٦ ملیار دۆلار بووە، “نادادپەروەرانە بوون”. چونکە ئەو ملیاردێرە “پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دوو لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی هەبووە، کە گرێبەستەکەیان داڕشتووە و ئەو بەشێکی زۆری پڕۆسەکەی کۆنتڕۆڵ کردبوو.”

(فۆربیس) پشکی ماسکی لە پشکەکانی بژاردەی کارمەندانی تێسلا بە ڕێژەی لەسەدا ٥٠ کەمکردەوە، کە بەسە بۆ کەمکردنەوەی سامانەکەی بە بڕی ٢٥.٥ ملیار دۆلار.

ئێستا ئەو گۆڤارە، کۆی سامانی ماسک بە ١٨٤.٥ ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت، کە لە دوای ئارنۆ-وەیە، كە (سەروەت و سامانی مەزەندەکراو بە ٢١٠.٨ ملیار دۆلار) بەڵام هێشتا لە پێش بیزۆس-ەوەیە کە سێیەم دەوڵەمەندترین کەسە لە جیهاندا کە ١٧٩ ملیار دۆلارە.

ماسک سامانەکەی لە کوێ دادەنێت؟

ماسک، کە بڕێکی زۆر پارەی نەختینەی نییە، سامانەکەی لە پشکەکانی خاوەندارێتی لە چەند کۆمپانیایەکدا دەهێڵێتەوە، لەنێویاندا کۆمپانیای تێسلا.

ماسک خاوەنی ٤١١ ملیۆن پشکە و نزیکەی ٣٠٤ ملیۆن پشکی ئۆپشنی کارمەندانی کۆمپانیای تێسلا، کە کۆی گشتی نزیکەی ١٢٧ ملیار دۆلارە، کە بەشێکی زۆری سامانەکەیە.

ئەم حیساباتانە فەرمانی دادوەر لەم هەفتەیەدا ناگرێتەوە، کە داوا لە ماسک دەکات هەندێک لەو “بژاردەی پشکی کارمەندان” بگەڕێنێتەوە، کە وەریگرتوون.

ماسک هاوشانی کۆمپانیای (تێسلا) کۆمپانیای (سپەیس ئێکس)ی دامەزراند، کە کۆمپانیایەکی تایبەتە و موشەک و مانگە دەستکردەکانی بەرهەمدەهێنێت لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە و كار لەگەڵ ئاژانسی گەردوونی ئەمریكی (ناسا) دەكات.

کۆمپانیاکە لەگەڵ ناسا کاردەکات بۆ هەڵدانی موشەک، کە کەشتییە ئاسمانییەکان هەڵدەگرن و گەشت بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن.

کۆمپانیای (سپەیس ئێکس) بە نیازە کەشتیوانان بگەڕێنێتەوە سەر مانگ، بۆ کارکردن لەسەر یەکەم ئەرکی مرۆیی ناسا بۆ جەمسەری باشووری مانگ، کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦ ئەنجام بدرێت.

هەروەها، ماسک (تویتەر)ی بە نزیکەی ٤٤ ملیار دۆلار کڕی لە گرێبەستێکی مشتومڕاوی لە ساڵی ٢٠٢٢، و ناوی پلاتفۆرمی بەناوبانگی سۆشیال میدیای بۆ (X) گۆڕی.

یونس مەحمود لەسەر دەركردنی عێراق لە یاری جامی ئاسیا هاتەدەنگ
پێشت یونس مەحمود لەسەر دەركردنی عێراق لە یاری جامی ئاسیا هاتەدەنگ
توركیا بارەگای هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەكات
دواتر توركیا بارەگای هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان دەكات
ەیوەندیدار