لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستیپێکرد



وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی خانەنشینان دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازیی بۆ مانگی شوبات دەستیپێکرد.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕێی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینان و هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشیدەوە مووچەکە دەخرێتە سەر ئەو کارتە ئەلیکترۆنییانەی کە بۆ خانەنشینان دروست کراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق داواشی لە خانەنشینان کرد، هەر کاتێك لە ڕێی نامەوە لە گەیشتنی مووچەکەیان ئاگادارکرانەوە، دەتوانن بچن لقەکانی بانکەکان یاخود ئامێرەکانی ئەی تی ئێمەوە پارەکە ڕابکێشن.

دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات لە عێراق لە کاتێکدایە کە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مناگی کۆتایی 2023 و مانگی یەکی 2024یان وەرنەگرتووە.

لە سلێمانی نرخی کرێی مۆلیدە دیاریکرا
پێشت لە سلێمانی نرخی کرێی مۆلیدە دیاریکرا
فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون درێژناکرێتەوە
دواتر فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون درێژناکرێتەوە
ەیوەندیدار