فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون درێژناکرێتەوە



وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کۆتاییهاتنی کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، “ماوەکەی درێژناکرێتەوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ئێستادا لینکی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان داخراوە و ماوەکەیش درێژ ناکرێتەوە، دوا مۆڵەت دوێنی بوو بۆ کرێنشینان و ئەوانەی بەهەڵە پڕیان کردبوەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەکرد، ” خەڵکانێک سەردانی لینکەکەی کردووە کە زانیویەتی مەرجەکان نایگرێتەوە وازی لێهێناوە و بەتەواوی پڕی نەکردووەتەوە، نزیکەی ٢٢ هەزار و ٥٠٠ کەس بەتەواوی فۆڕمەکانیان پڕکردووەتەوە و ناویان تۆمارکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو هاووڵاتییانەیە کە زانیارییەکانیان پڕکردووەتەوە زانیاری دروستیان نەداوە، بەڵام لەلایەن تاپۆ و هەندێک شوێنی دیکەوە وردەکاری و زانیارییەکان پشتڕاستدەکرێنەوە، بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتییەی کە ٪١٠٠ پێویستییان بە یەکەی نیشتەجێبوونە و سوودمەند نەبووە لە حکومەت وەریبگرێت”.

هاوکات بڕیارە لە قۆناغی کۆتایدا تیروپشک بۆ یەکەکان بکرێت و بەسەر هاووڵاتییان دابەشبکرێت.

 

لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستیپێکرد
پێشت لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستیپێکرد
نرخی زێڕ بەرزبووە و نەوتیش دابەزی
دواتر نرخی زێڕ بەرزبووە و نەوتیش دابەزی
ەیوەندیدار