لە سلێمانی نرخی کرێی مۆلیدە دیاریکرا



لە سلێمانی نرخی مۆلیدە بۆ مانگی یەکی ڕابردوو دیاریکرا و گۆڕانکاریش لە خشتەی کارەبادا دەکرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 42 دینارە.

ڕوونیشیکردەوە کە نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدە‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 13،500 بۆ 14،500 دیناره‌، بەوپێیەى مۆلیدەکان لە نێوان 320 بۆ 345 کاتژمێر کاریان کردووە و به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیدە‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە 7ى بەیانى بۆ 1ى شەو بووە، بۆیە نرخى ئەمپێریان لە نێوان 18.000 بۆ 19.000 دینارە.

ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 21.000 بۆ 23.000 دینارە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند،  خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیدەکان‌ بۆ مانگى شوبات گۆڕانکارى تێدادەکرێت، لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 7:00 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن.

رۆژانى هەینى و شەممە پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕى بۆ 1ى شەو کاردەکەن.

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و خوێندكارانى پۆلی ١٢ كۆده‌بنه‌وه‌
پێشت وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و خوێندكارانى پۆلی ١٢ كۆده‌بنه‌وه‌
لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستیپێکرد
دواتر لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستیپێکرد
ەیوەندیدار