نرخی زێڕ بەرزبووە و نەوتیش دابەزی



نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و لە بەرامبەریشدا نرخی نەوت دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە سەروو دوو هەزار و 40 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەویش دوای بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانەی کە باس لەوە دەکەن زۆربەی ئەندامانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا  پێیانوایە کاتی ئەوە هاتووە ڕێژەی سوود کەمبکرێتەوە.

کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود کاریگەری نەرێنی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دروست دەکات و بەو هۆیەشەوە نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 80 دۆلار و 62 سەنت.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە و یەك بەرمیل بە 75 دۆلار و 92 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون درێژناکرێتەوە
پێشت فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون درێژناکرێتەوە
تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
دواتر تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
ەیوەندیدار