تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە لەلایەن دادگای خەلیفانەوە داواکراو بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەدادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفان بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای ئەوەی بڕیارێكی دەستگیركردن لەدادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی. هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردو سەرنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستادا تۆمەتبار ( أ، خ، ع لەدایكبووی 1982) بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

نرخی زێڕ بەرزبووە و نەوتیش دابەزی
پێشت نرخی زێڕ بەرزبووە و نەوتیش دابەزی
شارەزایەکی کەشناسی: سبەینێ بەفر دەبارێت
دواتر شارەزایەکی کەشناسی: سبەینێ بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار