شارەزایەکی کەشناسی: سبەینێ بەفر دەبارێت



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت.

سبەینێ ھەینی، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری ھەوری تەواو دەبێت لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی بارانی پچڕ پچڕ و ڕێژە مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەنتەری شاری سلێمانی و تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی ئەم سنورانە بەفربارین دەبێت، لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک، ھەولێر و کەرکوک و ئیدارەی ڕاپەرین زیاتر ئاسمان ھەوراوی دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەندێک کات و ناوچەش نمە بارانێکی کەم دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە جیاوازی ناوچەکان ئەمڕۆ ٢ تا ٥ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، خێرای با مامناوەند دەبێت لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا و ئاڕاستەی با لەگۆڕاندا دەبێت .

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
پێشت تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات
دواتر تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات
ەیوەندیدار