تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات



هەرچەندە تا ئێستا ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان نەکراوە، بەڵام لەمڕۆوە تۆمارکردنی بایۆمەتری دەستپێدەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە 1ی شوباتەوە پرۆسەى تۆمارکردنى بایۆمەترى لە پارێزگاکانى هەولێر، سلێمانى و دهۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی تۆمارکردنەکە تا 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و لەدایکبووانی ساڵی 2006 دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن.

هەرچەندە تا ئێستا ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە دوای ناوەڕاستی مانگی ئایاردا ئەنجام بدرێت.

شارەزایەکی کەشناسی: سبەینێ بەفر دەبارێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: سبەینێ بەفر دەبارێت
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت داوای یەکڕیزیی دەکەن
دواتر سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت داوای یەکڕیزیی دەکەن
ەیوەندیدار