ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی سەر سەربازانی لە ئەردن دەداتەوە



جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای لە راوێژکارەکانی کردووە، بژاردەکانی وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئوردنی پێشکەش بکەن و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا، وەڵامدانەوەی ھێرشەکە دەستپێبکات.

کەناڵی CNN  بڵاویکردۆتەوە، بایدن دەڵێت، بڕیار لەسەر شێوازی وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئوردن دەدات و نایانەوێت شەڕی بەرفراوان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەڵبگیرسێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵاتدارانی ئێران ھۆشدارییەکانی ئەمریکایان ڕەتکردووەتەوە و جەختیانلەوەکردووەتەوە، بەئامانجگرتنی خاکی ئێران ھێڵی سوورە و وەڵامی توندیان دەبێت بۆ ھەر ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەوشێوەیە، جەختیشیان لەوەکردووەتەوە، کە ئێران شەڕی لەگەڵ ئەمریکا ناوێت.

پێشتر کەناڵی فۆکس نیوز لە زاری سەرچاوەیەکى وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وەك وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی لە سنوری ئوردن کرایە سەر سەربازگەیەکی ئەمریکا و بوە هۆی کوژرانی سێ سەرباز، وەڵامەکەی بەشێوەیەک دەبێت کە “گرنگترین بڕیار”ی ماوەی سەرۆکایەتیەکەیەتی.

هاوکات میدیای ئەمریکی ئاماژەی بەوەشداوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان شەش فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانی کالیفۆرنیاوە هەڵفڕیون، شەش فڕۆکەکە دەچنە ئەوروپا و پاشان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێدەکەون، بەو پێیەش چاوەرێدەكرێت هێرشەكان لەرێگەی فرۆكەی جەنگییەوە بێت نەك وشكانی.

٢٧ی ئەم مانگە، بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنوری ئوردن و سوریا بە درۆن بۆردومانکرا و لەئاکامدا سێ سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠ سەربازی دیکەش برینداربوون. ئەمریکا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بە ئەنجامدانی ھێرشەکە تۆمەتبارکرد.

لەبارەی پێشمەرگەوە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی ئەمریکا و هەرێم بڵاوکرایەوە
پێشت لەبارەی پێشمەرگەوە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی ئەمریکا و هەرێم بڵاوکرایەوە
لە داخستنی بازاڕدا دۆلار جارێکیتر بەرزبووەوە
دواتر لە داخستنی بازاڕدا دۆلار جارێکیتر بەرزبووەوە
ەیوەندیدار