لە داخستنی بازاڕدا دۆلار جارێکیتر بەرزبووەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە، بەم پێیەش بۆ هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 600 دینار زیادیکردووە.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ساڵی نوێوە گرتووەتەبەر.

ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی سەر سەربازانی لە ئەردن دەداتەوە
پێشت ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی سەر سەربازانی لە ئەردن دەداتەوە
عێراق چەکی هاووڵاتیان دەکڕێتەوە
دواتر عێراق چەکی هاووڵاتیان دەکڕێتەوە
ەیوەندیدار