کار بۆ قەدەغەکردنی پۆبجی دەکرێت



لیژنەی “مانەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت”دا ڕایدەگەیەنێت کە کار بۆ قەدەغەکردنی هەندێك یاری ئەلیکترۆنی وەك پۆبجی دەکەن کە دەبنە هۆی هاندان بۆ توندوتیژی و باس لەوەش دەکات کە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ملیارێك دۆلار لە ڕێی ئەو یارییانەوە براوەتە دەرەوەی عێراق.

ئمڕۆ سێشەممە، مەنسور عەلی سکرتێری لیژنەی نیشتمانیی “مانەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت”دا ڕایگەیاند، یەکێك لە ئەرکەکانی لیژنەکە سنووردارکردن و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی یارییە ئەلیکترۆنییەکانە، بە تایبەتیش ئەوانەی وەك “مەریەم” و “فیلی شین” و “پۆبجی” هانی توندوتیژی دەدەن.

وتیشی: “بەشێك لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بە هۆکاری بردنە دەرەوەی پارە دادەنرێت و وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی داوە بەوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی یەك ملیار دۆلار لە ڕێی یارییە ئەلیکترۆنییەکانەوە براوەتە دەرەوەی عێراق” و ئەوەشی بە “مەترسییەکی گەورە لەسەر ئابووری عێراق” وەسفکرد.

مەنسور سوڵتان ڕاشیگەیاند، بە هۆی ئەوەی یارییەکان لەلایەن لاوان و مێرمنداڵانەوە بەکاردەهێنرێت، کاریگەریی لەسەر ڕەفتاریان دروست دەکات.

ئاماژەشیدا بەوەی لیژنەکەیان کار دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێکاری تایبەت بە قەدەغەکردنی ئەو یارییانە.

پێشەوا هەورامانی: دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەسی هەرێم و برسی دەکرێن
پێشت پێشەوا هەورامانی: دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەسی هەرێم و برسی دەکرێن
ئایدن مەعروف: دەبێت بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ کۆتای پێکهاتەکاندا بکرێت
دواتر ئایدن مەعروف: دەبێت بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ کۆتای پێکهاتەکاندا بکرێت
ەیوەندیدار