ئایدن مەعروف: دەبێت بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ کۆتای پێکهاتەکاندا بکرێت



ئەندامی مەکتەبی سایسی بەرەی تورکمانی داوا لە دادگای فیدراڵی دەکات سکاڵای تایبەت بە کۆتای پێکهاتەکان ڕەتبکاتەوە و دەشڵێت، دەبێت بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بابەتی پێکهاتەکان هەستیارە و دەبێت بە هەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

ئایدن مەعروف بەناوی پێکهاتەکانەوە داوای لە دادگای فیدراڵی کرد ئەو سکاڵایە ڕەتبکاتەوە کە لەسەر کۆتای پێکهاتەکان لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تۆمار کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕەنگە دەرکردنی بڕیارێك لە دژی کۆتای پێکهاتەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستان دروست بکات.

بڕیارە لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوودا، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیار لەسەر سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی بدات کە لەسەر ئەو بڕگەیەی یاسای هەڵبژاردنەکان تۆماریکردووە و پەیوەندی بە کۆتای پێکهاتەکانەوە هەیە.

کار بۆ قەدەغەکردنی پۆبجی دەکرێت
پێشت کار بۆ قەدەغەکردنی پۆبجی دەکرێت
عیمران خان بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرا
دواتر عیمران خان بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرا
ەیوەندیدار