پێشەوا هەورامانی: دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەسی هەرێم و برسی دەکرێن



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاوێژکارێکی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت: پێویستە هاوڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن کە ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەخۆرەکانی ڕاگرتووە ، کەسانی وەک ئەو ڕاوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقڵییەتە شۆڤێنییە پێداگیری لە سەر برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی وەزیرانی عێراقی دایەوە کە داوای لە هەرێمی کوردستان کردبوو لە بری سەرقاڵبوون بە دۆسیەی دیپلۆماسیەتی دەرەوە کە ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە، خەریکی مووچە بێت.

پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند، ڕاوێژکارێکی بەڕێز سودانی پەیامێکی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کردووەو دەڵیت ئێوە واز لە دیبلۆماسییەت بهێنن و خەریکی مووچەبن! ‎ پرسیارەکە ئەمەیە، سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و پەنجا و پێنج ماددەی دەستووری بەرانبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێل کراون ، بەڵام ئەم بەڕێزە دڵی لای ئەوەیە کە نابێت هەرێم جوڵەی دیبلۆماسی هەبێت.

وتیشی: “پێویستە هاووڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن کە ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەخۆرەکانی ڕاگرتووە ، کەسانی وەک ئەو ڕاوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقڵییەتە شۆڤێنییە پێداگیری لە سەر برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن”.

‏‎پێشەوا هەورامانی ڕاشیگەیاند، ئێمە دڵنیاین کەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە کۆسپن لەبەردەم نزیکبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، هەروەها ڕاوێژکاری هاوشێوەن کە دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەکانی بەڕێز سەرۆک وەزیران سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل هەرێم.

شوێنگرەوەی حەلبوسی سوێندی دەستوری خوارد
پێت شوێنگرەوەی حەلبوسی سوێندی دەستوری خوارد
کار بۆ قەدەغەکردنی پۆبجی دەکرێت
دوات کار بۆ قەدەغەکردنی پۆبجی دەکرێت
پەیوەندیدار