ئەمریکا لەسێدارەدانی چوار هاووڵاتی کورد ئیدانە دەکات



ئەمریکا لەسێدارەدانی چوار هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئیدانە دەکات.

نووسینگەی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاند، لەسێدارەدانی چوار هاووڵاتی کورد لەلایەن ئێرانەوە ئیدانە دەکات و بە پێشێلکردنێکی ڕوونی مافەکانی مرۆڤ وەسفیکرد.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو هاووڵاتییانە بەر لە سێدارەدانیان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و دادگایی ناداپەروەر بوونەتەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە، کاتژمێر پێنجی بەیانی دووشەممە، سزای لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسیی کورد بە ناوەکانی پژمان فاتیحی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری کامێران، موحسین مەزڵووم تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، وەفا ئازەربار تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان و محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی دێولان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێکرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو ئەوەشی خستەڕوو کە تەنانەت بەپشتبەستن بە پێوەرە ناوخۆیییەکانی ئێرانیش کەمترین پێوەرەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە دۆسیەکەیانی ئەو چوار زیندانییەدا ڕەچاو نەکراوە.

ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك ڕاگەیەندرا
پێشت ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك ڕاگەیەندرا
کەشناسی زانیاری نوێ دەربارەی بەفربارین بڵاودەکاتەوە
دواتر کەشناسی زانیاری نوێ دەربارەی بەفربارین بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار