کەشناسی زانیاری نوێ دەربارەی بەفربارین بڵاودەکاتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات و ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پێشبینی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە بارانی کەم لە کاتەکانی شەودا هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ناوچە شاخاوییە سنووری و بەرزەکان بەفر دەبارێت.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 14

سلێمانی : 13

دهۆک : 10

کەرکوک : 16

هەڵەبجە : 14

زاخۆ : 9

سۆران : 9

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

ئەمریکا لەسێدارەدانی چوار هاووڵاتی کورد ئیدانە دەکات
پێشت ئەمریکا لەسێدارەدانی چوار هاووڵاتی کورد ئیدانە دەکات
ئێران دەربارەی هێرشەکانی سەر ئەمریکا نامەیەك بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەنێرێت
دواتر ئێران دەربارەی هێرشەکانی سەر ئەمریکا نامەیەك بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەنێرێت
ەیوەندیدار