ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك ڕاگەیەندرا



دوای سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك، ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەستنیشان کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاكان جبوری، پارێزگاری كەركووك بەوەكالەت بانگهێشتی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکەی کرد کە ڕۆژەی پێنجشەممە 1ی شوبات کۆببنەوە.

بەپێی یاسای هەڵبژاردن، دەبێت ئەنجومەنی پارێزگاکان 15 ڕۆژ دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی پەروین فەتاح ئەندامی فراکسیۆنی کەرکووک هیز و ئیرادەمانە (یەکێتی) بەڕێوەدەچێت ئەویش بەو پێیەی بەتەەمنترین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکە.

دەبێت لە یەكەم دانیشتندا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگرەكەی بە دەنگی (50 + 1) هەڵبژێردرێن.

یەکێتی زۆرینەی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك پێکدەهێنیت و لە کۆی 16 ئەندام پێنج ئەندامی هەیە، پارتی دوو ئەندام، پێکهاتەی عەرەب حەوت ئەندام، تورکمان دوو و پێکهاتەی مەسیحیش یەك ئەندامی هەیە.

چێژی سەرکەوتن و وانەی شکست
پێشت چێژی سەرکەوتن و وانەی شکست
ئەمریکا لەسێدارەدانی چوار هاووڵاتی کورد ئیدانە دەکات
دواتر ئەمریکا لەسێدارەدانی چوار هاووڵاتی کورد ئیدانە دەکات
ەیوەندیدار