“ئەم هەرێمەی ئێمە جەهەننەم نییە بۆ رۆژنامەنووسان بەڵام بەهەشتی عەدەنیش نییە”



سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەڵێت: زوو وڵاتانی دەرەوە و ڕێکخراوەکان بە هەرێمی کوردستانیان دەوت مێرگە سەوزەکەی ئازادی، جا ئازادی بۆ کاری ڕۆژنامەوانی و مافی ژنان و هەمووان، بەڵام بەخوا ئێستا ڕاپۆرتەکان وامان پێناڵێن و خۆشمان هەستمان بەو پاشەکشە کردووە، ئێستا ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێمان دەڵێن لە پاشەکشەدان ئاگاداربن، خۆ ڕاستە نەبووەتە دۆزەخ بەڵام ئێمە لە میدیای ئەهلی و ئازادەوە هاتبێتینە سەر پاشەکشە.”

کاوان ئەنوەر، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان لە ڕووی چەندایەتی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە هیچ گرفتێکمان نییە، چونکە نزیکەی ١٧٠٠ دەزگای ڕاگەیاندن بە جۆراوجۆرییەوە هەیە، هەروەها نزیکەی نۆ هەزار ڕۆژنامەنوس ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانین، جگە لەوەی بە سەدان و هەزاران خەڵکی پڕۆفیشناڵ و ئەکادیمی میدیایی هەن، ئەوە لە ڕووی چەندایەتی، لە ڕووی چۆنایەتی، لە هەندێک شوێن هەموو شت دەڵێن، کە خۆی نابێ هەموو شت بوترێت، لە هەندێک شوێنیش هیچ ناڵێن.

دەشڵێت:”بابەتی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان چەند ساڵێک زۆر باشبوو، چەند ساڵێکیش باش نییە، سەردەمی زێڕینی ئازادی ڕادەربڕین لە ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٢بوو، کە میدیای ئەهلیش هەبوو، لە دادگا کەیسەکان یەکلایی دەکرانەوە لە دوای ٢٠١٢ کێرڤەکە ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە، لێرە و لەوێ چەند ڕۆژنامەنوسێک تیرۆر کران، بەداخەوە تائێستا کەیسی تیرۆرکردنی پێنج ڕۆژنامەنوس یەکلایی نەکراوەتەوە، واتە کیرڤەکە لە هەڵبەز و دابەزدایە، لە هەندێک ڕووەوە پاشەکشەمان لەئازادی ڕادەربڕین کردووە، چونکە پێشتر هیچ ڕۆژنامەنوسێک لەسەر وتن و نوسین و چات و گروپی چات کەس حکوم نەدرابوو، بەڵام ئێستا دەبینین کۆمەڵێک حکومدراومان هەیە، لە ڕاپۆرتە نێوەدەوڵەتییەکان ئاماژەی پێدەکرێث، جگە لە کۆمەڵێک کۆت و بەند کە بۆ ڕۆژنامەنوسان دروستکراون، هەر لەگرێبەستی کار و ڕێگەنەدان بەڕوماڵ و هاتوچۆ، بۆیە ناتوانم بڵێم لە ١٠٠% پاشەکشەی کردووە بەڵام دەتوانم بڵێم، بە بەراورد بەساڵانی تر چوارچێوەی کارکردنەکەی لێ تەسککراوەتەوە”.

سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەشکردووە: ڕاستە ئەم هەرێمەی ئێمە جەهەنەم نیە بۆ ڕۆژنامەنوسان بەبەراورد بەهەندێک وڵاتی ئەفەریقا و ئێران و سورییا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەخوا بەهەشتی عەدەن نیە بۆ ڕۆژنامەنوسان.

راشیگەیاندووە، زوو وڵاتانی دەرەوە و ڕێکخراوەکان بە هەرێمی کوردستانیان دەوت مێرگە سەوزەکەی ئازادی، جا ئازادی بۆ کاری ڕۆژنامەوانی و مافی ژنان و هەمووان، بەڵام بەخوا ئێستا ڕاپۆرتەکان وامان پێناڵێن و خۆشمان هەستمان بەو پاشەکشە کردووە، ئێستا ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێمان دەڵێن لە پاشەکشەدان ئاگاداربن، خۆ ڕاستە نەبۆتە دۆزەخ بەڵام ئێمە لە میدیای ئەهلی و ئازادەوە هاتبێتینە سەر پاشەکشە.

“خاڵی نەنگی هەرێم ئەوەیە کە زانیاری بۆ هەندێک ڕۆژنامەنوس بەردەستە بۆ ئەوانی تر بە گشتی بەردەست نین، من سەرم سپی کردووە لە میدیادا کەچی لەوە تێناگەم بۆچی جێ بەجێکردنی یاسای بەدەستهێنانی زانیاری دراوە بە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن نوێنەرەکانی میللەت کە پەرلەمانتارانە” کاروان ئەنوەر وادەڵێت.

کاروان ئەنوەر راشیگەیاندووە، ئەوکاتەی یەکەم ڕۆژنامەنوس تیرۆرکرا ئەگەر حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری و سەندیکاکەی من کە هی ڕۆژنامەنوسانە بەجدی بهاتنایە دەنگ و بکوژانیان دەستگیربکردایە بەدڵنیاییەوە ڕۆژنامەنوسی دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم تیرۆر نەدەکران، بەڵام کە باسی ئاازادی ڕۆژنامەگەری دەکەین دوو سەرییە، هەرچۆن گللەیمان لە حکومەت و دەسەڵات ئاواش گللەیمان لە هەندێک ڕۆژنامەنوس و هەندێک دەزگا هەیە، بەڕاستی جاری واهەیە هەندێک کار دەکەن کە کاری ڕۆژنامەوانی نیە.

ئەمڕۆ هەڵمەتی گەڕان بەدوای هاووڵاتیەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات
پێشت ئەمڕۆ هەڵمەتی گەڕان بەدوای هاووڵاتیەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات
کەشناسی: لە دوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە دەستپێدەکات
دواتر کەشناسی: لە دوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە دەستپێدەکات
ەیوەندیدار