کام تەمەنە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵەوە؟



لێکۆڵینەوەیەکی نوێ داوای ڕێگریکردن لە منداڵان دەکات لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان تا دەگەنە تەمەنی 13 ساڵی، و سۆشیال میدیا تا تەمەنی ١٨ ساڵی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر، توێژینەوە نوێیەکە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پیشنیار کرابوو، هەروەها لە شێوەی ڕاپۆرتێکی 142 لاپەڕەیی ڕۆژی سێشەممەدا دەرچووە، ئەمەش دوای سێ مانگ دوای ئەوەی سەرۆک ماکرۆن داوای لە لیژنەیەکی شارەزا کرد بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری بەرکەوتنی شاشە لەسەر گەنجان و منداڵان.

لە ڕاپۆرتەکەدا بەناونیشانی (منداڵان و شاشە: بەدوای کاتی لەدەستچوودا) هاتووە، نابێت ڕێگە بە منداڵان بدرێت پێش تەمەنی 11 ساڵی خاوەنی مۆبایل بن، هەروەها تا تەمەنی ١٣ ساڵی پێویستە ڕێگری بکڕیت لە دەستگەیشتنی بە سۆشیال میدیا و مۆبایلە زیرەکەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێوان تەمەنی 15 بۆ 18 ساڵیدا پێویستە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا سنووردار بێت،

سەبارەت بە منداڵانی بچووک، توێژینەوەکە ئامۆژگاری کردووە کە منداڵانی خوار تەمەنی ٣ ساڵ دەبێت زۆر بەکەمی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر جۆرە شاشەیەکدا هەبێت،

هەروەها لیژنەی بەرپرسی توێژینەوەکە پێداگری لەسەر ئەوە کردووە ئەو 29 پێشنیارەی کە کراوە دەبێت بە گشتی وەربگیرێت، و هەڵە دەبێت تەنها چەند پێشنیارێکی کەمیان لەبەرچاو بگیرێت، سەبارەت بە کارلێکی منداڵان لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکان و پلاتفۆرمی پەیوەندیکردن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر، داڕێژەرانی سیاسەت لە سەرانسەری جیهان هەوڵیانداوە چارەسەری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەلایەن منداڵانەوە بکەن، هەندێکیان بە هەوڵدان بۆ سەپاندنی قەدەغەکردنی چوونە ناو سۆشیال میدیا یان ناچارکردنی منداڵان بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی دایک و باوک.

سۆشیال میدیا دەتوانێت کاریگەرییەکی بەهێزی هەبێت لەسەر گەنجان بەتایبەتی و لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی خۆکوشتن و بەرکەوتنی ناوەڕۆکی مەترسیدار.

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە کە ئەو گەنجانەی لە قۆناغی سەرەتاییدا خاوەنی مۆبایلی زیرەک بوون، باسیان لە تێکچوونی تەندروستی دەروونی کردووە لە تەمەنی گەورەییدا.

پانێڵی فەرەنسی کە 10 کەسی تێدایە لەگەڵ نزیکەی 150 گەنج کۆبوونەتەوە و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ زیاتر لە 100 کەسی پسپۆڕ و پیشەگەردا کردووە، لەنێویاندا وتەبێژی کۆمپانیاکانی گووگڵ، مێتا، تیک تۆک، ئێکس، یوتیوب، سناپچات، سامسۆنگ لەکاتی کارکردنیان لەسەر ئەم توێژینەوەیە.

لیژنەکە داوای لە توێژەران کردووە بەردەوام بن لە توێژینەوەکانیان لەسەر کاریگەریی شاشە لەسەر گەشەی دەمارەکانی منداڵان و ئەو ئەلگۆریتمانەی کە دەبنە هۆی ئالوودەبوون، ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێشتا بیرۆکەی “ئالوودەبوون بە شاشە” لەلایەن زانستەوە نەناسراوەتەوە.

هەروەها وتی منداڵان پێویستە باشتر لە تاکتیکەکانی پیشەسازی تەکنەلۆژیا بپارێزرێن بۆ ئەوەی سەرنجیان ڕابکێشن و لایەنگرییە مەعریفیەکانیان بقۆزنەوە.

لەبارەی بارانبارینی ئەمشەو دروستبوونی لافاو هۆشدای دەدرێت
پێشت لەبارەی بارانبارینی ئەمشەو دروستبوونی لافاو هۆشدای دەدرێت
پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەی بەشێک لە خوێندکاران بڕیاریدا
دواتر پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەی بەشێک لە خوێندکاران بڕیاریدا
ەیوەندیدار