پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەی بەشێک لە خوێندکاران بڕیاریدا



وەزیری پەروەردە بڕیارێک بۆ ئەو قوتابییانەی تووشبووی شێرپەنجە دەردەکات و لیژنەیەک بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پێکدەهێنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ـێ ئایار 2024 ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بە نووسراوێکی فەرمی چەند بڕیارێکی دەربارەی ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە تووشبووی شێرپەنجەن.

بەپێی نووسراوەکە، ئەو خوێندکارانەی تووشبووی شێرپەنجەن، ئەگەر توانایان هەبوو وەڵام بدەنەوە و ئارەزووی ئەنجامدانی تاقیاکردنەوەی هەبوو، پێویستە لیژنەیەک کە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا دیاریدەکات پرسیارەکانی بۆ ببەنە نەخۆشخانە و لەوێ وەڵام بداتەوە.

لە بڕگەیەکی تردا هاتووە، هەر خوێندکارێک تووشبووی نوێ بوو و تاقیکردنەوەی کردبوو، یان نەخۆشییەکەی پەرەی سەندووە، ئەوا لەبەرژەوەندی ئەو بڕیار دەدرێت ئەگەر نمرەی تاقیکردنەوەی پێشووی  بەرزبێت بۆی هەژمار دەکرێتەوە، ئەگەر لەبەرژەوەندی نەبوو ئەوا دەبێت خولی دووەم تاقیکردنەوە ئەنجام بدات.

کام تەمەنە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵەوە؟
پێشت کام تەمەنە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵەوە؟
مامۆستایانی وانەبێژ داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەت دەکەن
دواتر مامۆستایانی وانەبێژ داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەت دەکەن
ەیوەندیدار