پەرلەمانی عێراق بۆ 11 پڕۆژە یاسا و بڕیار كۆدەبێتەوە



سبەینێ‌ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە بۆ خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسا و بڕیارێك.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، سبەینێ‌ پەرلەمان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.

هەر بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، خوێندنەوەی یەكەم و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسا و بڕیارێك دەكرێت و چەند بڕیارێكی سەردەمی ڕژێمی بەعس هەڵدەوەشێنرێنەوە.

بەپێی بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە، سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بانگهێشت دەكرێت بۆ لێپرسینەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا سەرۆكی نوێ‌ بۆ پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە و هەمواری یاسای بودجە بۆ دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە.

شەپۆلێكی دیكەی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی دیكەی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
ڕێككەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە ڕاگەیەنرا
دواتر ڕێككەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار