ڕێككەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە ڕاگەیەنرا



دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان شاندی ئیسرائیل و ئەمریكا و میسر و قەتەر لە پاریس كۆتایی هات و ڕێككەوتن كرا بۆ ئاگربەست لە غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان.

كەناڵی (ئێن بی سی) بڵاویكردەوە، دانوستانکارانی ئیسرائیل، ئەمریکا، میسر و قەتەر لە پاریس لەسەر چوارچێوەیەکی تازە بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە ڕێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ ڕەشنووسی رێککەوتنە تازەکە دەخرێتە بەردەم بەرپرسانی بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی.

بە گوێرەی رەشنووسەکە ئەو بارمتە ئەمریکی و ئیسرائیلیانەی، کە لای حەماس ماونەتەوە بە قۆناغ ئازاد دەکرێن، لە ئازادکردنی ژن و منداڵەکانیشەوە دەستپێدەکرێت.

هەر بە گوێرەی ڕەشنووسەکە بە چەند قۆناغێك شەڕ ڕادەگیرێت و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە زیاد دەکرێت، ئەمە جگە لە ئازادکردنی گیراوانی فەلەستینی.

پەرلەمانی عێراق بۆ 11 پڕۆژە یاسا و بڕیار كۆدەبێتەوە
پێشت پەرلەمانی عێراق بۆ 11 پڕۆژە یاسا و بڕیار كۆدەبێتەوە
دوای 7 ساڵ كوردێك دەبێتەوە بە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك
دواتر دوای 7 ساڵ كوردێك دەبێتەوە بە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك
ەیوەندیدار