شەپۆلێكی دیكەی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و سەرما لە ڕۆژی هەینییەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لەناو شاری سلێمانی ئەگەری بەفر بارین هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دەرئەنجامی بەردەوامی مانەوەی بارستە ھەوای ساردی باکوور لەسەر ناوچەکانی دەریای ناوەراست شەپۆلەکانی بەفر و بارانبارین لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست درێژە ئەکێشت بۆ ناوەڕاستی ھەفتەی ئایندە و لە ڕۆژی پێنج شەممەوە 1/2/2024 شەپۆلێکی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفر بارین ناوچەکانی باشوری سوریا و ئەردەن و باکووری سعودیە و باشوری ڕۆژئاوای عێراق ئەگرێتەوە، کە لەبەرزایەکاندا پێشبینی بارینی بەفر ئەکرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەم شەپۆلە ڕۆژی ھەینی 2/2/2024 بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژ ئەبێتەوە بەتایبەت کاریگەری لەسەر سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانیە بەراورد بەناوچەکانی دیکە ڕێژەی دابارینی باران و بەفری زیاتر ئەبێت.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەشی كرد، “لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی سنورەکەدا پێشبینی بەفر بارین ئەکرێت و لەسەنتەری شاری سلێمانیش بەھەمان شێوە لەڕۆژی ھەینیدا پلەی گەرمی گونجاوە و ئەگەری بارینی بەفر ئەبێت لەگەڵ بەردەوامی چالاکی ئاراستە بای باکوور و باکووری ڕۆژھەڵات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕۆژی شەممەوە 3/2/2024 کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەرناوچەکانمان ڕوو لە لاوازبوون ئەکات، بەڵام ناوبەناو باران و بەفر بەڕێژەی کەم بۆ مامناوەند تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی شەممەوە بەرزبوونەوەیەکی کەم بەخۆیەوە ئەبینێت .

ئەو دوو کوڕەی “35 ملیۆن دیناریان لە باوکیان بردبوو” دەستگیرکران
پێشت ئەو دوو کوڕەی “35 ملیۆن دیناریان لە باوکیان بردبوو” دەستگیرکران
پەرلەمانی عێراق بۆ 11 پڕۆژە یاسا و بڕیار كۆدەبێتەوە
دواتر پەرلەمانی عێراق بۆ 11 پڕۆژە یاسا و بڕیار كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار