لە هێرشێکدا سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و دەیانیش برینداربوون



وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، هێرش کرایە سەر بنکەیەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن لە نزیک سنوورەکانی لەگەڵ سوریا، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و ٢٥ سەربازی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پڕ تەقەمەنی بۆ سەر بنکەکە کراوە.

بەرپرسێکی پنتاگۆن بە سکای نیوزی عەرەبی ڕاگەیاندووە، واشنتۆن میلیشیا ئێرانییەکان بە بەرپرسیار دەزانێت لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هێرشەی ئوردن بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار دەزانین.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاگادارکراوەتەوە کە سەربازانی ئەمەریکا لە ئوردن ڕووبەڕووی چی بوونەتەوە.

مامۆستایەكی شارباژێڕ بۆ زەنگی خوێندنگەكان شێوازێكی نوێ دروست دەكات
پێشت مامۆستایەكی شارباژێڕ بۆ زەنگی خوێندنگەكان شێوازێكی نوێ دروست دەكات
پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار