مامۆستایەكی شارباژێڕ بۆ زەنگی خوێندنگەكان شێوازێكی نوێ دروست دەكات



مامۆستایەك لە شارباژێڕ شێوازێكی نوێ و داهێنەرانە لە بواری زەنگی خوێندنگەكان بۆ كاتی وانە و پشووەكان دروست دەكات، كە چەندین سوود و تایبەتمەندی هەیە و كارەبایەكی كەمی پێویستە.

مامۆستا لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مامۆستا بۆکان، یه‌کێکه‌ له‌ نمونه‌ جوانه‌کان له‌ شارباژێڕ، ده‌ستێکی ماندوو، میهره‌بان، له‌ خۆبوردوو، داهێنه‌ر و به‌هره‌مه‌ندە و له‌ نوێترین کاری ناوازه‌ و داهێنه‌رانه‌یدا، خزمه‌تێکی دیکه‌ی پێشکه‌شی ناوه‌نده‌کانی خوێندن کردووه ‌و ده‌توانرێت له‌ هه‌موو جێگه ‌و شوێن و کاتێکدا به‌کاربهێنرێت.

ڕاشیگەیاند، داهێنانه‌که‌ی مامۆستا بۆکان بریتییه‌ له‌سیستمی زەنگ لێدان له‌ناو ناوه‌نده‌کانی خوێندن بۆ ئاگادارکردنەوە لە وانەکان و پشووەکان لەکاتی خۆیدا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و بۆ چه‌ندین کاری تر ده‌توانرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت.

وەك مامۆستا لەتیف ڕوونی كردەوە، تایبەتمەندییەکانی ئەو سیستمە ئەوەیە، كە:
۱. بۆ هەموو قوتابخانەیەک شیاوە ئەگەر کارەبا هەبێت یان ئەگەر نەبێت، چونکە زەنگی پیل نە جۆری دەنگەکەی شیاوە نە بەرزییەکەی.
۲. ئەگەر یەکجار بارگاوی بکرێتەوە بەشی چەند مانگێک ئەکات.
۳. پێویستی بە سەرپەرشتیکردن و هەڵکردنی بەیانیان و کوژاندنەوەی نیوەڕوان نییە.
٤. کاتی درێژی زەنگ لێدانەکە خۆت دیاری دەکەیت (۱ چرکە تا ۱۰ چرکە ).
٥. ئەتوانیت لەکاتی پێویستدا بەدەست زەنگ لێبدەیت .
٦. تێچووەکەی کەمە بەراورد بە ئیشەکەی.
۷. ئەتوانیت وا بکەیت هەینی و شەممە یان تەنها هەینی زەنگ لێنەدات.
٨. تەمەنی درێژە ، چونکە کارەبای (ups) بەرز و نزمی نییە و پارچەکان لەسووتان دوورن و ئەرکی کەم لەسەرە و زەنگێکی کارەبایی بە مللی ئەمپێر کارەبای ئەوێ و ڕۆژانە ئەم (ups)ە ( ٣٠ چرکە) لە ئیشدایە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ ئاشكراشی كرد، لە ئێستادا لە ئامادەیی پیشەیی بابان بۆ زانستی کۆمپیوتەر تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە.

هەنگاوی نوێ و بەپەلە لەبارەی ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەگیرێتە بەر
پێشت هەنگاوی نوێ و بەپەلە لەبارەی ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەگیرێتە بەر
لە هێرشێکدا سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و دەیانیش برینداربوون
دواتر لە هێرشێکدا سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و دەیانیش برینداربوون
ەیوەندیدار