پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە جگە لە کارتی نیشتیمانی لەمەولا کار بە صورە قیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی عێراق، لە بەرواری ٢٨-١-٢٠٢٤ و ڕۆژانی داھاتوو بە ھیج جۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتەکانی ھەموو پارێزگاکانی عێراق کار بە صورە قیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت بۆ دەرھێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی و تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت.

ڕوونیشیکردۆتەوە، لە ئێستادا دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی کاتێکی کەمی پێویستە و بەئاسانی تەواو دەبێت.

پاسپۆرتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات، تا کارتی نیشتیمانیان پێنەبێت سەردانمان نەکەن چونکە ئەگەر لە بەڕێوەبەرایەتیشمان مامەڵەکەی بۆ بەڕێبکەین لە بغدادەوە مامەڵەکە ڕەت ئەکرێتەوە و ھاوڵاتیەکە نابێتە خاوەنی پاسپۆرت.

لە هێرشێکدا سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و دەیانیش برینداربوون
پێشت لە هێرشێکدا سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و دەیانیش برینداربوون
کەی نابێت وەرزش بکەیت؟
دواتر کەی نابێت وەرزش بکەیت؟
ەیوەندیدار