بارزانی و كاڵن كۆبوونەوە



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی دەزگای نەتەوەیی هەواڵگری توركیا كۆبووەوە و جەخت لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرایەوە.

بەپێی هەواڵێك، كە (بارەگای بارزانی) بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 28ی كانوونی دووەمی 2024 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای نەتەوەیی هەواڵگری توركیا كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و هەماهەنگییەكان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری كرایەوە.

دژەتیرۆری كوردستان: هێرش نەكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
پێشت دژەتیرۆری كوردستان: هێرش نەكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
حكومەتی عێراق كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای ڕاگەیاند
دواتر حكومەتی عێراق كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای ڕاگەیاند
ەیوەندیدار