قوباد تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ بەهێزكردنی حكومەتی هەرێم بەردەوامە



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بەدوای بەرژەوەندی هاوبەشدا لەگەڵ وڵاتاندا بگەڕێین، چونکە لە دیپلۆماسییەتدا دۆست نییە، بەڵکو بەرژەوەندی هاوبەش هەیە و دەشڵێت: ” دەبێت نوێنەرایەتییەكانمان دەسەڵاتدارانی هەرێم لە سیاسەتی وڵاتان ئاگادار بكەنەوە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكدا لە كۆنفرانسی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هەولێر ڕایگەیاند، “هەوڵەكانمان بۆ بەهێزكردنی حكومەتی هەرێم بەردەوامە و نوێنەرایەتییەكانمان دەتوانن پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و بازرگانییەكانمان لەگەڵ وڵاتاندا بەهێز بكەن، هەروەها گرنگە نوێنەرایەتییەكانمان مەترسییەكانی سەر قەوارەی هەرێم بگەیەننە وڵاتان”.

ڕاشیگەیاند، دەبێت نوێنەرایەتییەكانمان پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەكان لەهەرێمی كوردستان هەبێت و زانیارییان پێبدرێت و دەسەڵاتدارانی هەرێم لە سیاسەتی وڵاتان ئاگادار بكەنەوە.

وتیشی، “پێویستە بەدوای بەرژەوەندی هاوبەشدا لەگەڵ وڵاتاندا بگەڕێین، چونکە لە دیپلۆماسییەتدا دۆست نییە، بەڵکو بەرژەوەندی هاوبەش هەیە، لەم ڕوانگەیەشەوە نوێنەرایەتییەکانمان دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ ببینن و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان لەگەڵ وڵاتان زیاتر بکەن، ئەمە جگە لەوەی دەتوانن لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان لەهەرێم ڕای گشتی لە وڵاتان دروست بکەن و ڕێگر بن لە هەر هەوڵێک کە لەدژی هەرێمەکەمان دەدرێت”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد، “ڕووبەڕووبوونەوەی داعش هەرێمی کوردستانی خستە نا هاوکێشەیەکی نێودەوڵەتییەوە، ئەمەش وایکرد ئەولەویەتی زیاتر بە هەرێم بدرێت، بۆیە تەئکید دەکەمەوە لە کاری دیپلۆماسیدا دۆست نییە و بەرژەوەندی هاوبەش هەیە، لەم ڕوانگەیەشەوە بوو لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هاوپەیمانان و ئەمریکا پشتیوانێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان بوون”.

ژنێکی کورد نوێنەری عێراقە لە جیهاندا
پێشت ژنێکی کورد نوێنەری عێراقە لە جیهاندا
پارێزەرانی خۆبەخش پشتیوانی مامۆستایان دەکەن
دواتر پارێزەرانی خۆبەخش پشتیوانی مامۆستایان دەکەن
ەیوەندیدار