پارێزەرانی خۆبەخش پشتیوانی مامۆستایان دەکەن



لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پارێزەرانی خۆبەخش پشتیوانییان بۆ مامۆستایان دووپاتکردەوە و ئامادەن بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ سزاکانیان بکەن.

پارێزەرانی خۆبەخش ئاماژە بەوەشدەکەن، لە ڕێگەی یاساوە پشتیوانی هاوپیشەکانیان دەکەین لە شەقام، کە حکومەت دەیەوێت بە نایاسایی سزایان بدات.

جەختیشیان کردەوە، بەپیی یاسای بە زەفتی فەرمانبەران، ئەگەر مووچەخۆر لە 30 ڕۆژدا مووچەکەی وەرنەگرت فەرمانگەکان بۆیان نییە فەرمانبەرانیان سزا بدەن.

ڕاشیانگەیاند، ئێمە پشتیوانی یاساییان لێدەکەین و داواکارین سازش لە داوا و مافەکانیان نەکەن و لەو سزایانە نەترسن، ئێمەش وەک پاریزەران داکۆکییان لێدەکەین بەپێی یاسا.

ئەمڕۆ زیاتر لە 130 ڕۆژ بەسەر بایکۆتی مامۆستایاندا تێدەپەڕێت لە سنووری بایکۆت، هاوکات وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی پەروەردەکانەوە فشار لە مامۆستایان دەکات بە سزادانییان ئەگەر نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، و مامۆستایانیش ئەمڕۆ جارێکیتر خۆپیساندانیان ئەنجامدا و بایکۆتیان دووپاتکردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە وا مانگی ١ کۆتایی دێت و جگە لە پێنەدانی سێ مووچەی ساڵی 2023، چارەنووسی مووچەی مانگی ١ ی ئەمساڵیش بە نادیاری ماوەتەوە.

قوباد تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ بەهێزكردنی حكومەتی هەرێم بەردەوامە
پێشت قوباد تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ بەهێزكردنی حكومەتی هەرێم بەردەوامە
بە ڤیدیۆ؛ دوو چالاكوانی ژینگە شۆبا بە تابلۆی مۆنالیزا دەكەن
دواتر بە ڤیدیۆ؛ دوو چالاكوانی ژینگە شۆبا بە تابلۆی مۆنالیزا دەكەن
ەیوەندیدار