ژنێکی کورد نوێنەری عێراقە لە جیهاندا



ژنێکی کورد بووەتە ڕاهێنەر و نوێنەری عێراق بۆ جوانکاری، خواستی جوانکاری لە عێراق ئاشکرا دەکات، کە بووەتە سێ هێندە، بەشێکی زۆریان ناپێویستە.

کاڵا بەقد باڵا، ئەمە بۆ کوردستان عەبدولخالق تەواوە، بڕوانامەی دکتۆرای لە جوانکاری گشتی و ئارایشتدا لە وڵاتی لوبنان بەدەستهێناوە، جگە لەوەش لە گروپی گۆڵباڵ هێر پاوەری جیهانی نوێنەریاتی وڵاتی عێراق دەکات.

ئاماژە بۆ خواستە زۆرەکەی جوانکاری هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو سێ هێندە زیادی کردووە.

چەند ساڵێکە دەیان و سەدان کەس بەناوی ئارایشتکارەوە پەیدابوون، بەڵام هیچ پێوەرێکی ئەوتۆ بۆ جیاکردنەوەی کەسی پسپۆر و شارەزا نییە، ئەمەش وایکردووە ژنیگەیەکی شێواو بۆ جوانکاری و ئارایشت دروستببێت، ئارایشت واتا ڕاستەقینەکەی خۆی لەدەستبدات.

ئەو نوێنەرەی بواری جوانکاری عێراق لەبارەی پەیدابوونی ئەم ژمارە زۆرەی ئارایشتکارەوە دەڵێت: کەسانی شارەزامان زۆرە لە بواری جوانکاری و ئارایشتکاردا، لەهەمان کاتیشدا کەسانی واشمان هەیە کە شارەزانین و خۆی فڕێداوەتە بوارەکەوە.

باس لەوەشدەکات، لە وڵاتی عێراق و وڵاتانی عەرەبی بە گشتی حەزیان بۆ ئارایشتی ڕەنگ تۆخ هەیە، لە کاتێکدا وڵاتانی ئەوروپی و کوردیش زیاتر گرنگی بە پاککردنەوە و گرنگیدان بە پێست هەیە، لە ئارایشتدا حەزیان لە ڕەنگی کاڵ و نزیک لە سروشتی هەیە.

کوردستان عەبدولخالق، پاش بەدەستهێنانی بڕوانامە دکتۆرا، ماوەی دوو ساڵە لە سلێمانی سەنتەری ساڤیانی کردووە، جگە لە ئارایشتگاکە، سەنتەرێکی بۆ ڕاهێنانی فێرخوازان کردووەتەوە.

بڕین و ڕەنگکردنی قژ، ئارایشت، گرنگیدان بە پێست و سەرجەم لایەنەکانی جوانکاری لە خولەکەدا بە فێرخوازان بەشێوەیەکی ئەکادیمی دەوترێتەوە.

ئاسۆس مستەفا، خاوەنی ئارایشتگا و ڕاهێنەرە، شێوازەکان و چۆنییەتی قژبڕین لە خولەکەدا دەڵێتەوە، لەگەڵ کوردستان مەحمود هەوڵدەدەن بە شێوەیەکی زۆرباش فێرخوازەکان بە تیۆری و پراکتیکی فێرخوازەکان فێربکەن.

ئەوەدەخاتەڕوو، ئێستا کچانی گەنج خواستی زۆریان بۆ فێربوونی لایەنە جیاوازەکانی بواری جوانکاری هەیە، هەر لەبەرئەوەشە لێهاتوویان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەشێوەیەکی ئەکادیمی و قۆناغ بە قۆناغ فێرببن.

کەسانی پسپۆڕی وەک کوردستان دەکرێت هیوایەک بێت، بۆ ڕێکخستنەوەی خواست و ژینگە شێواوەکەی جوانکاری ئەم هەرێمە، کە چەند ساڵێکە دەیان و سەدان کەس بەناوی ئارایشتکارەوە پەیدابوون.

ئەمەش لە پێناو گەڕانەوەی واتا ڕاستەقینەکەی جوانکاری و ئارایشت وەک هونەرێک و گرنگیدان بە خۆت.

حكومەتی عێراق كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای ڕاگەیاند
پێشت حكومەتی عێراق كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای ڕاگەیاند
قوباد تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ بەهێزكردنی حكومەتی هەرێم بەردەوامە
دواتر قوباد تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ بەهێزكردنی حكومەتی هەرێم بەردەوامە
ەیوەندیدار