خواردنەوەی قاوە بە سکی بەتاڵ… زیانی تەندروستی هەیە؟



ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست”ی ئەمریکی، ئاماژەی بەوە کردووە کە خواردنەوەی قاوە بە سکی بەتاڵ دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی.

ئەمڕۆ شەممە، کیم بارێت، مامۆستای فیزیۆلۆژی لە زانکۆی کالیفۆرنیا ڕایگەیاند، “خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ نیشانەکانی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە هەستیاری گەدە و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و سورێنچک زیاد دەکات”.

بارێت ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە مرۆڤ وریا بێت لە کافاین بەگشتی، چونکە کۆرتیزۆڵ هۆڕمۆنێکە کە دەبێتە هۆی فشاری دەروونی بە گشتی لە بەیانیاندا لە بەرزترین ئاستیدایە، هەروەها زۆر خواردنی کافاین دەبێتە هۆی زیادبوونی کاریگەرییەکانی ئەم هۆرمۆنە.

لەکاتێکدا کۆرتنی دێلبرا، پسپۆڕی بواری خۆراک لە کلینیکی کلیڤلاند بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، کۆرتیزۆڵ دەتوانێت ئاستی شەکر لە خوێندا بەرزبکاتەوە، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و دەیانەوێت قاوەکەیان بخۆنەوە، پێویستە پرۆتین لەگەڵ کاربۆهیدرات لە ژەمی بەیانیاندا تێکەڵ بکەن، بۆ ئەوەی ئاستی شەکری خوێن هاوسەنگ بکەن.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە قاوە دەبێتە هۆی دڵەکزێ، بەڵام ئەمە بۆ تەندروستی بە کێشەیەکی گەورە دانانرێت.

توێژینەوەیەک کە لەسەر ٨ هەزار کەسی تەندروست ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ پەیوەندییەکی بەرچاو لە نێوان خواردنی قاوە و تێکچوونی سەرەکی کۆئەندامی هەرس، بەڵام ئەو کەسانەی خۆیان لە بنەڕەتدا کێشەی تەندروستییان هەیە، دەکرێت زیانیان پێبگەیەنێت.

بەگوێرەی شارەزایان، لە زاری ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە، قاوەی سارد ڕێژەی ئاوێتە ترشەکانی کەمترە لە خواردنەوەیەکی گەرم، هەروەها زیادکردنی شیر یان کرێم بۆ قاوە یارمەتی کەمکردنەوەی ترشی ناو گەدە دەدات.

بەهۆی سۆپاوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا
پێشت بەهۆی سۆپاوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا
ناوەڕاستی ئەم هەفەتەیە پارەی مووچە دەگاتە هەرێم
دواتر ناوەڕاستی ئەم هەفەتەیە پارەی مووچە دەگاتە هەرێم
ەیوەندیدار