بەهۆی سۆپاوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا



لە ناوچەی پیشەسازی شاری دهۆك خێزانێك بەهۆی گڕگرتنی سۆپای غازەوە 3 كەسیان گیانیان لەدەستدا و سێ‌ كەسیشیان بريندارن.

پێنج رۆژ لەمەوپێش، لە پڕۆژەیەکی پەلەوەریدا لە ناوچەی پیشەسازی دهۆک، بەهۆی تەقینەوەی سۆپای غازەوە ماڵی خێزانێک، کە لە پڕۆژەکەدا کاریان دەکرد بە تەواوی سووتاوە و سێ ئەندامی خێزانەکەش گیانیان لەدەستداوە؛ هەروەها سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەن.

بەپێی زانیارییەكان، سەرۆكی خێزانەكە ناوی (مەحمود شەعبۆ)یە و دوو رۆژ لەمەوپێش کچێکی مەحمود گیانی لەدەستدا و دوێنێش کچێکی دیکەی و ئەمڕۆش دایکی هەروەها سێ‌ كەسی دیكەیان بریندارن.

ئەو خێزانە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن و لە دهۆك نیشتەجێبوون و لە پڕۆژەیەكی پەلەوەریدا كاریان كردووە.

دارایی كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند
پێشت دارایی كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند
خواردنەوەی قاوە بە سکی بەتاڵ… زیانی تەندروستی هەیە؟
دواتر خواردنەوەی قاوە بە سکی بەتاڵ… زیانی تەندروستی هەیە؟
ەیوەندیدار