وەزارەتی کارەبا: تا کاتژمێر 10ی بەیانی رەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لەكۆرمۆر دەستی بەهەناردەكردن كردووەتەوە و بۆ وێستگەكانی كارەبا تا کاتژمێر 10ی سبەینێ بەیانی شەممە رەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: پاش هەوڵ و كۆششی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەباو تیمەكانی كۆمپانیای دانەغاز، توانرا گرفتی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر چارەسەر بكرێت.

وەزارەتەکە دەشڵێت:” لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا لەرێگەی سەنتەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمەوە سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی ئیشپێكردنی یەكەكانی وێستگە غازییەكانی كارەبان و ئەم پرۆسەیە تاوەكو كاتژمێر 10 ی بەیانی دەخایەنێت”.

شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز لە کارگەکە وەستاو پێدانی کارەباش کەمبووەوە. بەڵام کەمێک لەمەوبەربەڕێوەبەری کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، تەواوی کێشە تەکنیکییەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر چارەسەر کراون و بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە دەستیپێکردووەتەوە.

مامۆستایەکی زانکۆ: وەزیری دارایی ئێستا تەنها دەسەڵاتی بەیاننامە دەرکردنی هەیە
پێشت مامۆستایەکی زانکۆ: وەزیری دارایی ئێستا تەنها دەسەڵاتی بەیاننامە دەرکردنی هەیە
سووربوونی رەنگی ئاوی رووبارێک ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە
دواتر سووربوونی رەنگی ئاوی رووبارێک ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە
ەیوەندیدار