قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ ستراتیژێکی هاوبەش بۆ پاراستنی ژینگە دابنێن



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دەبێت کاربکەین بۆ ئەوەی پرسی ژینگە ببێتە ئەولەوییەتی سیاسەت لە کوردستان و عێراق و دەشڵێت: هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ ستراتیژێکی هاوبەش دابنێن بۆ پاراستنی ژینگە.

لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێم و سەرۆک و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرسانی عێراق و کوردستان، سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی وشکەساڵی و کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و دیموگرافیا لە عێراق ئەنجامدرا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆنفڕانسی ژینگە ڕایگەیاند، خۆشحاڵین، کە لەسەر ئاستی بەرزی سیاسەت لە کوردستان و عێراق قسە لەسەر گرنگیی پرسی ژینگە دەکرێت، بەڵام ئەمە بەس نییە و دەبێت کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم پرسە ببێتە ئەولەوییەتی سیاسەت لە کوردستان و عێراق.

ڕاشیگەیاند، ئاساییە لە زۆر بواردا ناکۆکیمان هەبێت، بەڵام خەمخۆری بەرامبەر بە ژینگە و کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە مەترسیدارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا دەتوانێت خاڵی کۆکەرەوەی هەموومان بێت، چونکە ئەم پرسە پرسی ئێستا و پرسی نەوەکانی داهاتووشە.

وتیشی، “لەم قۆناغەدا پێویستمان بەوەیە، هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ ستراتیژێکی هاوبەش دابنێن بۆ پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنی و مەترسیدارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا و ساڵانەش بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت و سوود لە هەموو توانا زانستییەکانی ناوخۆ و دەرەوە وەربگیرێت”.

ئەركەكانی پلاسخارت لە عێراق و هەرێم كۆتایی دێت
پێشت ئەركەكانی پلاسخارت لە عێراق و هەرێم كۆتایی دێت
چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر دەرکرا
دواتر چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر دەرکرا
پەیوەندیدار