بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە



بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، تەواوی کێشە تەکنیکییەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر چارەسەر کراون و بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە دەستیپێکردووەتەوە.

شاکر واجد شاکر بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، کارکردن لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

شەوی رابردوو بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە بەرهەمهێنان لە کارگەکە وەستاو هەروەها وەزارەتی کارەباش رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و لەبەرئەوەش پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە هەروەها کۆمپانیای دانا غازیش رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی دوێنێ شەوەوە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگیراوە..

هەروەها وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، تیمەكان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن، دوای ئەوەی شەوی رابردوو (25)ی كانوونی دووەم بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە ئاگر كەوتەوە.

کەشناسی: ئەمشەو لەم شوێنانە بەفر و باران دەبارێت
پێشت کەشناسی: ئەمشەو لەم شوێنانە بەفر و باران دەبارێت
عومرەکاران دووچاری گرفتی گەڕانەوە بوون
دواتر عومرەکاران دووچاری گرفتی گەڕانەوە بوون
ەیوەندیدار