ئەركەكانی پلاسخارت لە عێراق و هەرێم كۆتایی دێت



حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گەیشتن بەو ئەنجامەی، کە عێراق پێویستی بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەماوە و دەشڵێت: لە كۆتایی ساڵی 2025 كارەكانی پلاسخارت كۆتایی دێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانگی ئایاری ساڵی 2023 حکومەتی عێراق داوایەکی خستە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی وەک پێشەکییەک بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی و داخستنی دۆسیەکە بە شێوەی یەکجارەکی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی ئەو مەرجانەی، کە 21 ساڵ لەمەوبەر ئەم ئەرکەی بۆ دامەزرا و لەدوای داواکاری حکومەتی عێراق، ئەنجوومەنی ئاسایش لیژنەیەکی بۆ پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە پێکهێنا و گەیشتن بەو ئەنجامەی، کە عێراق پێویستی بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەماوە.

عەوادی ئاشكراشی كرد، “لەژێر ڕۆشنایی بەدواداچوونەکانی لیژنەکە حکومەت داوایکردووە لەگەڵ کۆتایی ساڵی 2025 کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆتایی پێبهێنرێت”.

 

مەسرور بارزانی بۆ مووچەی مانگی 4 و 5 پەیامێك بۆ بەغدا دەنێرێت
پێشت مەسرور بارزانی بۆ مووچەی مانگی 4 و 5 پەیامێك بۆ بەغدا دەنێرێت
قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ ستراتیژێکی هاوبەش بۆ پاراستنی ژینگە دابنێن
دواتر قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ ستراتیژێکی هاوبەش بۆ پاراستنی ژینگە دابنێن
پەیوەندیدار