دانە غاز: پرۆسەی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕاگیراوە



کۆمپنیای دانە غاز ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی دوێنێ شەوەوە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگیراوە.

کۆمپانیای دانەغاز کە لە چوارچێوەی کۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆڵیۆم لە هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی غازە، هاوکات دوای هێرشەکەی دوێنێ شەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت”شەوی پێنجشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2024، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج کە گومان دەکرێت لە رێگەی درۆنێکەوە بووبێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.”

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە کێڵگەکەدا کەوتۆتەوە، پرۆسەی بەرهەمهێنانمان بە تەواوەتی وەستاندووە، و تیمەکانی بەگەڕخستن سەرقاڵی کارەکانیانن بۆئەوەی بتوانرێت لە زووترین کاتدا پرۆسەکە دەستپێبکەینەوە.

شەوی پێنجشەممە10:45 ، هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ  و بەهۆی هێرشەکەوە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی گڕیگرت.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکدا هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە كاژێر 10:22 خولەکی شەوی 25-01-2024، لە كێڵگەی گازی كۆرمۆر ئاگرێک کەوتووەتەوە، و لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.”

 

زێڕ بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک دابەزین تۆمار دەکات
پێشت زێڕ بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک دابەزین تۆمار دەکات
مەسعود بارزانی: پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
دواتر مەسعود بارزانی: پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
ەیوەندیدار