سووربوونی رەنگی ئاوی رووبارێک ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە



رەنگی رووبارێک لە شاری بێرمینگهامی وڵاتی بەریتانیا وەک خوێن سوور بووە و ترسێکی زۆری لە ناو خەڵکدا دروست کردووە.

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، بڵاویکردووەتەوە کە ئەنجومەنی شاری بێرمینگهام لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری سووربوونی ئاوەکە دەستپێکردووە کە هەندێک بە نیشانەیەکی ترسناکی دادەنێن و بووەتە جێگەی ترس و تاوەکو ئێستا دەسەڵاتە خۆجێیەکان و هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم رووداوە دیاری بکەن.

جیلی بێرمینگهام، وتەبێژی ئەنجوومەنی بێرمینگهام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەیەکی رووبارەکەی  بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:” ئاگادارکرامەوە لەو دیاردە سەیرەی کە لە پێری کۆمۆن میدۆس روودەدات و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەم”.

گومان دەکرێت بە شێوەیەکی دەستکرد و بە دەستی ئەنقەست ئەو ئاوە سوور کرابێت، بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکیدا.

 

 

وەزارەتی کارەبا: تا کاتژمێر 10ی بەیانی رەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
پێشت وەزارەتی کارەبا: تا کاتژمێر 10ی بەیانی رەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
پێشه‌وا هه‌ورامانی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک
دواتر پێشه‌وا هه‌ورامانی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک
ەیوەندیدار