بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی: پابەندبوونی شۆفێران بە خێرایی زیادیکردووە



بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوای خستنەوەکاری کامێراکانی هاتووچۆ، پابەندبوونی شۆفێران بە خێرایی دیاریکراو زیادیکردووە و پارەی ئەو سزایانەش دەستبەجێ وەرناگیرێت کە تۆمار دەکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسۆ محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ “خەڵك” ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکەمی خستنەوەکاری کامێراکانی هاتووچۆ 961 سەرپێچی تۆمارکران، بەڵام ئەمڕۆ پابەندبوونی شۆفێران بە خێرایی دیاریکراو زیادیکردووە و سێیەکی ئەو ژمارەیەی یەکەم ڕۆژ تۆمار نەکراوە.

ڕوونیشیکردەوە بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانەی سەرپێچی دەکەن هەڵگری تابلۆی ناوەڕاست و باشووری عێراق، یاخود شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانن، بۆیە داهاتەکەی ناگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، ئەمە جگە لەوەی پارەی سەرپێچییەکەش ڕاستەوخۆ وەرناگیرێت.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕەتیشیکردەوە ئەو قەرەباڵغییەی لە شەقامەکاندا دروست دەبێت پەیوەندی بە کامێراکانەوە هەبێت و ئاماژەی دا بەوەی لە کاتی دەستپێکردن و کۆتایی دەوامدا قەرەباڵغی لە شەقامەکاندا دروست دەبێت.

سەبارەت بە پرسی لێخۆشبوونی 20٪ی سزاکانی سەرپێچی، ئاسۆ محەمەد ئەمین ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێك بیەوێت سزاکانی پاکتاو بکات لیخۆشبوونی 20٪ی بۆ دەکرێت و لێخۆشبوونەکەش تا 1ی 3 بەردەوام دەبێت.

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە داهێنان و نوێگەری
پێشت قوباد تاڵەبانی: سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە داهێنان و نوێگەری
نوێنەرانی کورد لە بەغدا چی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن؟
دواتر نوێنەرانی کورد لە بەغدا چی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن؟
ەیوەندیدار