قوباد تاڵەبانی: سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە داهێنان و نوێگەری



بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم یەکەمین کۆڕبەندیی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کارسازی و داھێنان بەڕێوەدەچێت و تێیدا داھێنان و بیرۆکەی نوێ لەو بوارەدا دەخرێنەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆڕبەندیی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کارسازی و داھێنان کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستیپێکرد و تێیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتارێکی پێشکەشکرد، ئامانجی کۆڕبەندەکەش پەرەپێدانی کارسازی و پشتگیریکردنی گەنجانی کارساز و داھێنەرە لە بوارە جیاجیاکاندا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە کۆڕبەندەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، “سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە پێشکەوتن و داهێنان، ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم کۆڕبەندە تەنها خستنەڕووی گلەیی و پێشنیار نییە، بەڵکو کێشە و بەربەستەکانی بەردەم کەرتی ئابووری و کارسازان دەدۆزینەوە، دواتریش چارەسەری زیرەک بۆ کێشەکان ئەنجامدەدەین، دەمانەوێت بە ئەنجام و بڕیارەوە لە کۆڕبەندەکە بچینە دەرەوە”.

ڕاشیگەیاند، “ڕەنگە تاوەکو ٢٠ بۆ٣٠ ساڵی تر نەتوانین لە یار و نەیارەکانمان بەهێزتربین، بەڵام دەتوانین لێیان زیرەک تر و ئاقڵ تربین، بەم شێوەیە سەردەکەوین بەسەر ئاڵنگارییەکان، وەبەرهێنان لە گەنجان دەکەین، بە پشتن بەستن بە ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان ئینجا دەتوانین سەربکەوین، ئەو کاتە نە مووشەکی ئەو، نە درۆنی ئەو دەتوانێت ڕێگر بێت لە گەشەسەندنمان”.

ھاوکات ئامانجی کۆڕبەندەکە دروستکدنی پردێکی پەیوەندییە و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ کاری ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری، لەنێوان کارسازان و گەنجانی داھێنەری ھەرێم و وڵاتانی جیھان.

لە کۆڕبەندەکەدا داھێنان و بیرۆکەی نوێ لە بواری کارسازی دەخرێنەڕوو، ھانی وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بەشدار لە کۆڕبەندەکە دەدرێت بۆ وەبەرھێنان لەسەر داھێنان و بیرۆکە نوێیەکان.

کونسوڵی ئیمارات سەردانی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەران دەکات
پێشت کونسوڵی ئیمارات سەردانی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەران دەکات
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی: پابەندبوونی شۆفێران بە خێرایی زیادیکردووە
دواتر بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی: پابەندبوونی شۆفێران بە خێرایی زیادیکردووە
ەیوەندیدار