مامۆستایان داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسانی پەروەردە دەكەن



مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی گەرمیان هۆشداری بە بەرپرسانی پەروەردە دەدەن لە فشار خستنە سەر مامۆستایان و ڕایدەگەیەنن، لەگەڵ زۆربوونی فشارەکاندا، خوێندنگە ئامادەییەکان و مامۆستایانی پۆلی 12 هاتنە ڕیزی بایکۆتەوە.

مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی گەرمیان لە پەیامێكی هۆشداریدا ئاماژەیان بەوەكردووە، لە پێناو ماف و شکۆی مامۆستایان و پەروەردەیەکی تەندروستدا؛ داوا دەکەین دەستبەجێ ئەو لیژنانە هەڵبوەشێنەوە، کە بۆ هەڕەشە و سزادانی مامۆستایان ڕاسپێردراون و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی گشتیی گەرمیان و پەروەردەی کەلار دەستلەکار بکێشنەوە، لەگەڵ هەر کەسێکی تریشدا کە دژی ماف و خواستەکانی مامۆستایان بێت.

جەختیشیان كردۆتەوە، لە ئەگەری بەردەوامییان لە فشار و بێزارکردنی مامۆستایاندا پەنا دەبەینە بەر دادگای فیدراڵیی عێراق و لەوێ سکاڵا لەسەریان تۆمار دەکەین.

هۆشدارییەک لە مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی گەرمیانەوە…
داوا لە بەرپرسانی پەروەردە دەکەین، دەستبەرداری فشارە جۆراوجۆرە ناپەروەردەییەکانیان بن بۆ سەر مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکان. چونکە لەگەڵ زۆربوونی فشارەکاندا، خوێندنگە ئامادەییەکان و مامۆستایانی پۆلی دوانزەش هاتنە ڕیزی بایکۆتەوە.
بەرپرسانی پەروەردە لە بری ئەوەی پاڵپشت و هاوکاریی مامۆستایان بن، بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان، کەچی کەوتوونەتە هەڕەشە و فشارکردن لە سەر مامۆستایانی مافخورا و ستەملێکراو. لەکاتێکدا کەس لە مامۆستایانی بە هەڵوێست زیاتر لە خەمی پەروەردە و ئاییندەی نەوەکانماندا نییە.
لەو سۆنگەیەوە ڕایدەگەینین: لە پێناو ماف و شکۆی مامۆستایان و پەروەردەیەکی تەندروستدا؛ داوا دەکەین دەستبەجێ:
-ئەو لیژنانە هەڵبوەشێنەوە، کە بۆ هەڕەشە و سزادانی مامۆستایان ڕاسپێردراون.
-بەڕێوەبەرانی پەروەردەی گشتیی گەرمیان و پەروەردەی کەلار دەستلەکار بکێشنەوە، لەگەڵ هەر کەسێکی تریشدا کە دژی ماف و خواستەکانی مامۆستایان بێت.
هۆشدارییش دەدەین: لە ئەگەری بەردەوامییان لە فشار و بێزارکردنی مامۆستایاندا، هەڵمەت و کەمپینی بەرفراوان ئەنجام دەدەین و داواکاریی لابردنیان لە پۆستەکانیان دەبێتە یەکێک لە ئامانجەکانی خۆپیشاندانی مامۆستایان. هەروەها پەنا دەبەینە بەر دادگای فیدراڵیی عێراق و لەوێ سکاڵا لەسەریان تۆمار دەکەین.
مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان.
وانەبێژانی ناڕازیی کەلار٢٣/ ١/ ٢٠٢٤

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی پەرلەمانی عێراق درایە کوردێک
پێشت دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی پەرلەمانی عێراق درایە کوردێک
خێرایی ڕۆیشتن لە شەقامەکانی سلێمانی بڵاوکرایەوە
دواتر خێرایی ڕۆیشتن لە شەقامەکانی سلێمانی بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار