دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی پەرلەمانی عێراق درایە کوردێک



بەهۆی هەبوونی سکالا لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی پەرلەمان، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دوادەکەوێت و دەسەڵاتی بەڕێوەبردنیس درایە کوردێک.

عەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵک) ئاشکرایکرد،لەبەر هەبوونی سكاڵا لەدژی (شەعلان لكڕەیم) كاندیدی سەرۆكی پەڕلەمانی عێڕاق، هەڵبژاردنی سەرکی پەرلەمان ناکرێت و دوادەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا،  دەستەڵاتی یاسایی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی پەرلەمانی عێڕاق دەگەڕێتەوە لای (موحسین مەندەلاوی) كە كوردە و جێگری سەرۆكی پەڕلەمان-ە.

وتيشى، “تا بەفەرمی (سەرۆك) هەڵدەبژێردێت، سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عێڕاق بەم شێوازە (یاسایی و پەیڕەویی) ڕێگەپێدراو دەبێت تا دانیشتنەكانی پەڕلەمان لە هۆڵی دەستوری بەڕێوەببات لەگەڵ كۆی كاروبارەكانی تری پەڕلەمانی”.

بڕیاربوو هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی پەرلەمان هەڵببژێردرێت، بەڵام بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەک لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان، دادگای باڵای فیدڕاڵی پرۆسەکەی ڕاگرت،، هاوکات بەم بڕيارەش دەسەڵاتی یاسایی دەگەڕێتەوە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەو کاروباری پەرلەمان بەڕێوە دەبات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوو جێگرانی پەرلەمان کوردن، بە هەڵنەبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان جێگرەکانی کاروباری یاسایی و بەڕێوەبردنی پەرلەمان بەڕێوەدەبەن و بەمپێیەس کوردێک پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەبات.

جەنەڕاڵ مەكێنز: چاكسازی ئەنجامی گەورە و گرنگی دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگە
پێشت جەنەڕاڵ مەكێنز: چاكسازی ئەنجامی گەورە و گرنگی دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگە
مامۆستایان داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسانی پەروەردە دەكەن
دواتر مامۆستایان داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسانی پەروەردە دەكەن
ەیوەندیدار