عێراق بڕیار لە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری دارایی كۆبوونەوە و جەختكراوەتەوە، كە لە بودجەی ئەمساڵدا و دوای هەمواركردنەوەی كێشەی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەكرێت.

ڕۆژنامەی (الصباح)ی عێراقی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی كۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان كردووە لەسەر خستەكانی ناو بودجەی 2024 پێش پەسەندكردنیان.

مستەفا گەرعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، “مه‌له‌فی مووچه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ی مووچه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. بابه‌تی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانیش له‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2024دا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت”.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پارەی مووچەی فەرمانبەران و پرسەكانی دیكە و پارەی زیادە بۆ كڕینی وزە و جێبەجێ‌ كردنی پڕۆژەكان بەپێی پلەبەندی پلانی حكومی كراوە.

وتیشی، “لیژنەی دارایی داوای لە وەزیری دارایی كردووە پەلە بكات لە ئامادەكردنی خشتەكانی تایبەت بە بودجە و ناردنی بۆ پەرلەمان بۆ پێداچوونەوە و پەسەند كردنی”.

 

یەكێتی مامۆستایان لەسەر “فەسڵ كردنی” مامۆستایان هەڵوێستی ڕاگەیاند
پێشت یەكێتی مامۆستایان لەسەر “فەسڵ كردنی” مامۆستایان هەڵوێستی ڕاگەیاند
زیرەکی دەستکرد بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی بەکارهێنرا
دواتر زیرەکی دەستکرد بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی بەکارهێنرا
ەیوەندیدار