زیرەکی دەستکرد بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی بەکارهێنرا



توێژینەوەیەکی نوێ لە گۆڤاری کیمیای پزیشکی، چارەسەرێکی ئومێدبەخشی بۆ کەمخوێنی ئاشکرا کردووە، بە هاوکاری پلاتفۆرمی پێشکەوتووی زیرەکی دەستکردی کیمیا ٤٢، کە سەر بە کۆمپانیای ئینسیلیکۆ مێدیسینی ئەمریکییە.

چارەسەرەکە حاڵەتێک دەکاتە ئامانج کە پێی دەوترێت کەمخوێنی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە، کە زیاتر لە 10%ی دانیشتوانی جیهان دەگرێتەوە.

توێژەران زیرەکی دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو پێکهاتەیەی کە ڕێڕەوێکی سەرەکی ڕێکدەخات کە بەشدارە لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.

ئەنجامە ئەرێنییەکانی لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە،

توێژەران پێیان وایە ئەم دۆزینەوە دەتوانێت ببێتە هۆی هەنگاونانی باشتر بۆ چارەسەری کەمخوێنی لەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە.

جیانیو شو، کیمیاکارێکی دەرمانی کە هاوکارە لە نووسینی توێژینەوەکەدا دەڵێت: “بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە زیاتر لە 10%ی دانیشتوانی جیهان بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلەیەوە دەناڵێنن، ئەو تویژینەوە نوێیە دەتوانێت سوودی بۆ نەخۆشانی زیاتر لە سەرانسەری جیهاندا هەبێت”.

عێراق بڕیار لە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات
پێشت عێراق بڕیار لە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات
دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڕیاردرا
دواتر دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڕیاردرا
ەیوەندیدار