یەكێتی مامۆستایان لەسەر “فەسڵ كردنی” مامۆستایان هەڵوێستی ڕاگەیاند



 

دوای چوار مانگ خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایان و بڕیاری پەروەردەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام، دەنگۆی سزادانی مامۆستایان لەلایەن پەروەردەكانەوە بڵاوكراوەتەوە و ئەندامێكی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان دەڵێت: ” مامۆستایەک چوار مانگ مووچەی وەرنەگرتبێ شایەنی ئەوەیە ڕێزی بگیرێت و دڵنەوایی بکرێ، پێم سەیرە هێندە ڕوو قایم بن، بڵێن دەوام نەکەن فەسڵتان ئەکەین”.

وەرزی یەكەمی خوێندن، كە لە 15ی 9ی 2023ەوە دەستی پێكردووە لە نیوەی هەرێمی كوردستان بایكۆت و خۆپیشاندان بووە و خوێندكاران جگە لە پۆلی 12ی ئامادەیی هیچ وانەیەكیان نەخوێندووە، لە ئێستاشدا، كە وەرزی دووەمی خوێندن دەستی پێكردووە، مامۆستایان سوورن لەسەر بایكۆت تاوەكو بەدەستهێنانی مافەكانیان.

بەرهەم مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان‏ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئامۆژگارییەکەم بۆ بەڕێوەبەری پەروەردەکان لەسنوری بایکۆت، تکاتان لێدەکەم ئێوە مەبنە هۆکاری تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی”.

ڕاشیگەیاندووە، مامۆستایەک چوار مانگ مووچەی وەرنەگرتبێ شایەنی ئەوەیە ڕێزی بگیرێت و دڵنەوایی بکرێ و چارەسەری کێشەکەی بکرێت، پێم سەیرە هێندە ڕوو قایم بن، بڵێن دەوام نەکەن فەسڵتان ئەکەین .

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بیر لەوەبکەنەوە ئەگەر هەر بەڕێوەبەری پەروەردەیەک ببێتە هۆکاری نانبڕینی هەر مامۆستایەک، ئەوا کێشەی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە و دەبێت تەحەمولی ئەنجامەکەش بکات”.

دەشڵێت: “من وەک خۆم هەقی خۆم لەو کەسە وەردەگرم بەزیادەوە، کە هۆکار بێت بۆ نانبڕینم لەکاتێکدا من غەدر لێکراوبم ، بۆیە ئاشتی کۆمەڵایەتی تێک مەدەن لەپێناو کورسییەکی شەق و شڕ کە تاسەر نییە”.

 

کلیپێک لەسەر کەلتور و ئاینی ئێزدییەکان بڵاوکرایەوە
پێشت کلیپێک لەسەر کەلتور و ئاینی ئێزدییەکان بڵاوکرایەوە
عێراق بڕیار لە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات
دواتر عێراق بڕیار لە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات
ەیوەندیدار