لە خوێندنگەکانی بەریتانیا ڕێگری لە نوێژکردن دەکرێت



بەڕێوەبەری خوێندنگایەک لە بەریتانیا ڕێگری لە نوێژکردنی خوێندکارەکانی کردووە، لەبەر ئەم هۆکارەش لە دادگا سکاڵا لە دژی تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەری خوێندنگایەک لە بەریتانیا لە دادگای باڵا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی بچێتە زیندان یان لە کارەکەی دووربخرێتەوە، چونکە ڕێگری لە خوێندکارە موسڵمانەکانی قوتابخانەکەی دەکرد لە کاتی خوێندندا نوێژ ئەنجام بدەن.

وردەکارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی دەریخستووە، یەکێک لە خوێندکارە موسڵمانەکانی قوتابخانەکە پەنای بۆ دادگای باڵا بردووە بۆ ئەوەی سکاڵا لەسەر بەڕێوەبەری قوتابخانەکە تۆمار بکات و بڕیارەکەی پووچەڵ بکاتەوە بۆ سەپاندنی “قەدەغەکردنی نوێژکردن” لەناو خوێندنگاکەدا.

قوتابخانەی مایکلا دەکەوێتە ناوچەی برێنت لە باکووری ڕۆژئاوای لەندەن و لەلایەن مامۆستا کاترین بیربالسینگەوە بەڕێوەدەبرێت، کە ئێستا بەهۆی بڕیارەکەیەوە بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی نوێژ لە خوێندکارە موسڵمانەکان ڕووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم قوتابخانەیە سەرەڕای ئەو ڕەخنە بەرفراوانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ساڵانە باشترین ئەنجامە ئەکادیمییەکان لە هەموو وڵاتدا بەدەستدەهێنێت، ئەمەش بەهۆی ئەو سیاسەتە توندەی کە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە بیربالسینگەوە پەیڕەوی لێدەکرێت.

بەپێی وردەکارییەکان کە ئاراستەی دادگای باڵا کراوە، لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٣٠ خوێندکار لە حەوشەی قوتابخانە دەستیان بە نوێژکردن کردووە، چاکەتیان بەکارهێناوە بۆ ئەژنۆ و سوجدە بردن، چونکە ڕێگەیان پێنەدرابوو بەرماڵی نوێژ لەگەڵ خۆیان بهێنن.

ڕۆناڵدۆ نازناوێکی دیکەی بەدەستهێنا
پێشت ڕۆناڵدۆ نازناوێکی دیکەی بەدەستهێنا
“فەرەح”ی ئەم شارە کەلەپووری لە دڵیدا پاراستووە
دواتر “فەرەح”ی ئەم شارە کەلەپووری لە دڵیدا پاراستووە
ەیوەندیدار