ڕۆناڵدۆ نازناوێکی دیکەی بەدەستهێنا



کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگال و کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی نازناوێکی نوێی لەسەر ئاستی ئەوروپا بەدەستهێنا.

یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (IFFHS) ڕایگەیاند، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین گۆڵکاری ئەوروپایە بۆ ساڵی 2023.

یەکێتییەکە کە باوەڕپێكراوی فیفایە، ساڵانە باشترینەكانی جیهان دەستنیشان دەكات و پێشتریش ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی بە باشترین گۆڵكاری جیهان بۆ ساڵی 2023 دەستنیشان كرد.

ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 54 گۆڵ پێش هەریەك لە کیلیان ئێمباپێ، هاری کەین و ئێرلینگ هالاند کەوت کە ساڵی 2023 لە 59 یاریدا 54 گۆڵی کرد تۆمار کرد.

تێسلا نرخی ئۆتۆمبیلەکانی دادەبەزێنێت
پێشت تێسلا نرخی ئۆتۆمبیلەکانی دادەبەزێنێت
لە خوێندنگەکانی بەریتانیا ڕێگری لە نوێژکردن دەکرێت
دواتر لە خوێندنگەکانی بەریتانیا ڕێگری لە نوێژکردن دەکرێت
ەیوەندیدار