“فەرەح”ی ئەم شارە کەلەپووری لە دڵیدا پاراستووە



سەدەیەک تەمەن، هەر خشتێک لەم بینایە چیرۆکێکی ئەم شارەی لە دڵیدا پاراستووە، لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە تا مردنی شێخ مەحمود و پیرەمێردی شاعیر، شۆڕشەکانی سەدەی ڕابردوو، نسکۆ و جەنگی هەشت ساڵەی عێراق ئێران.

ئێرە مۆزەخانەی “ئوتێل فەرەح”ە لە سلێمانی، بە یەکەم مۆزەخانەی کەلەپووری دادەنرێت، نزیکی هەزار پارچە کەلەپووری تێدایە.

هەزار پارچە و کەرەستەی کەلەپووریی لە خۆگرتووە، هەندێکیان تەمەنیان زیاتر لە دوو سەدەیە.

ئەم مۆزەخانەیە توانا و باڵادەستی کوردەکان لە داهێنان و پشت بەستن بە سروشت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان نیشاندەدات.

عیرفان عوسمان، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکەیە بە وردی مێژوو و شێوازی بەکارهێنانی ئەو پارچە کەلەپوریانە بۆ میوانانی مۆزەخانەکە باسدەکات.

ئوتێل فەرەح، ساڵی١٩٢٣ دەست بە دروستکردنی کراوە، یەکەم میوانخانەی سلێمانییە، لە ساڵانی پەنجاکاندا حەوشەکەی کراوەتە گەراجی بەغدا.

ساڵی ١٩٨٤بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق ئێران ئوتێلەکە داڕوخا، ١٠ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار نۆژەنکرایەوە، نۆ ساڵە لەلایەن ڕێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوری کورد کراوەتە مۆزەخانە، لە چەند ژوورێک پێکهاتووە، هەر یەکەیان باس لە بەشێکی کولتووری خەڵکی سلێمانی دەکات.

لە خوێندنگەکانی بەریتانیا ڕێگری لە نوێژکردن دەکرێت
پێشت لە خوێندنگەکانی بەریتانیا ڕێگری لە نوێژکردن دەکرێت
نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزێت
دواتر نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزێت
ەیوەندیدار